پارەی گەشتیارانی ئێران لابرا

دوایی ئەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوایی لە بەرێوبەرایەتی نشینگەی سلێمانی  کرد بەلابردنی روسوماتی گەشتیارانی ئێرانی ئەو بڕە پارەیەی لە گەشتیاران وەردەگیرێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بریاری لابردنی درا.


یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند " دوای ئەوەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سلێمانی کۆبوینەوە ڕەوشی گەشتیاریمان ھەڵسەنگاند و بەتایبەت داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانیکرد کە ڕسومات لەسەر گەشتیاران لابەرێت".  


ڕاشیگەیاند" بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی سلێمانی ئەو داواکاریەی ئێمەی گەیاندە وەزارەتی ناوخۆ ھەربۆیە وە زارەتی ناوخۆ بڕیاریدا کە لە ڕۆژی ٣/١٥ تا ٣/٢٥ بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ھاتنە ناوەوەی سەرجەم ھاووڵاتیانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەروازەکانەوە پارەیان لێ وەرناگیرێت و بەبێ ڕسومات دەتوانن بێنە ناو خاکی کوردستان".


ئاماژەی بەوەشدا" لابردنی ڕسومات کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر بازاڕو بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری چونکە دەتواندرێت بەوھۆیەوە بەشێکی زۆر لە گەشتیاران ڕوبکەنە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کە ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت"


لەماوەی ڕابردودا ھاتنی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بڕی ٢٥ ھەزار دینار وەەدەگیرا کەئەمەش بەلای گەشتیارانەوە زۆربوو.




PM:01:43:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 787 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌