مالیزیا ئۆتۆمبێلێک بەرهەمدێنێت کە توانای فڕینی هەیە


وەزیری گەشەسەندن و دەستپێشخەرییەکانی مالیزیا رایگەیاند، له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ توانای فڕینی هه‌یه‌.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رەزوان یوسف، وه‌زیری گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی مالیزیا ئاماژەی بەوە کرد نه‌خشه‌سازی مۆدێلی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و له‌ میا‌نی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین نموونه‌ی ده‌ناسێنن.

هاوکات ره‌زوان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌مساڵ پڕۆژه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن ئه‌مه‌ش ئامانجێكی كرده‌ییه‌ و رێی تێده‌چێت و وتی، "ته‌كنه‌لۆجیای ئێمه‌ توانای ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ی هه‌یه‌. ته‌نها پێویسته‌ به‌ خێرایی پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین. ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌توانێت له‌ به‌رزییه‌كی كه‌مدا بفڕێت. له‌ رێگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت كه‌شێك ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هاندان بۆ ته‌كنه‌لۆجیای نوێ له‌ وڵاته‌كه‌مان”.

لەلایەکی دیکەوە ره‌زوان یوسف ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا نه‌خشه‌سازی مۆدێلی پڕۆژه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ یه‌ك ملیۆن رینگگیتی مالیزی (٢٤٥ هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی) تێچووه‌.


PM:02:14:28/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌