رێنمایی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن

له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ ده‌بێت گرنگی پێبده‌یت له‌كاتێكدا به‌دوای كاركردندا ده‌گه‌ڕێیت، هه‌روه‌ها له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر گفتوگۆ ده‌كه‌یت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی رازیان بكه‌یت وه‌رتبگرن بۆ كاركردن، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی پرۆفێشناڵ خۆت ده‌ربخه‌یت.

بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریت بۆ بكرێت دامه‌زرێیت گرنگی به‌م خاڵانه‌ بده‌:

1- هه‌وڵبده‌ كه‌م كۆفی و قاوه‌ بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گفتوگۆكردندا بۆنت لێنه‌یه‌ت.

2- له‌كاتی دانیشتندا هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر كورسیه‌كی رێك دابنیشه‌ نه‌ك ئه‌و كورسییانه‌ی ده‌جوڵێنه‌وه‌ تا له‌كاتی گفتوگۆكردندا هه‌راسان نه‌بیت.

3- به‌ زمانێكی پاراو و كوردییه‌كی په‌تی گفتوگۆ بكه‌ نه‌ك به‌زمانی ئاسایی رۆژانه‌.

4- جگه‌ره‌ مه‌كێشه‌ چونكه‌ بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا كرده‌یه‌كی پرۆفیشناڵ نییه‌.

5- نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو كارمه‌نده‌كانی تریش رووت خۆشبێت، ره‌نگه‌ كه‌سانی تریش بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر دامه‌زراندنت نه‌ك ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ر.

6- له‌كاتی گفتوگۆكردندا مۆبایله‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌، گه‌ر زه‌نگت بۆ هات گرنگی پێمه‌ده‌و زوو مۆبایله‌كه‌ت دابخه‌.


PM:10:01:27/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌