شانديکی کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌کات


شانديکی کونسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ژوور و ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌ری کۆمپانیاکان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژوور کۆبووه‌.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا کونسوڵی ئه‌مریکا رایگه‌یاند ''ده‌مانه‌وێت له‌ ئاستی گه‌شه‌کردن‌و پێشه‌که‌وتنی پیشه‌سازی له‌شاری سلێمانی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار بین، سه‌ردانی کارگه‌کان و پرۆژه‌ پیشه‌سازیه‌کان بکه‌ین‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پیشه‌سازان و خاوه‌ن پرۆژه‌کان بکه‌ین''.

کونسوڵی ئه‌مریکا راشیگه‌یاند ''له‌نزیکه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ پرۆسه‌ی لابردنی خاڵه‌ گومرگیه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شاره‌کانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌که‌ین هیوادارین بێته‌هۆی گه‌شه‌کردنی زیاتری که‌رتی بازرگانی''.

سیروان محه‌مه‌د ، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''شاری سلێمانی چه‌ندین پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی تێدا ئه‌نجامدراوه‌ گه‌شه‌کردنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌  بینیوه‌، داواکاریشین رێکخراوه‌ ئه‌مریکیه‌کان هاوکاری گه‌نجان بکه‌ن  دروستکردنی پرۆژه‌ی بچوک و مامناوه‌ند''.

سه‌رۆکی ژوور راشیگه‌یاند ''داواکارین هانی کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان بدرێت سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن و پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن، چونکه‌ خاکی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌چه‌ندین که‌ره‌سته‌ی خاوی پیشه‌سازی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ''هه‌ريمی کوردستان چه‌ندین بازرگانی گه‌وره‌ی تێدا که‌ له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ زۆر له‌ وڵاتانی جیهان کاری بازرگانی ده‌که‌ن، بۆیه‌ داواکارین ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیاکانی کوردسیان بکه‌ین تاکو بتوانن له‌گه‌ڵ کۆمپانیا ئه‌مریکیه‌کان کاری بازرگانی  هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن''.

عه‌زیز سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی سلێمانی له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بوو، ''باسی له‌و پرۆژانه‌ كرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ سلێمانی له‌ بواری جێبه‌جێ كردندان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ له‌ كاردنن وه‌ستاون چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت و بودجه‌ی پێوست بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ ته‌رخان بكرێته‌وه‌ دووباره‌ ده‌ستبكرێته‌وه‌ به‌ كاردن تیاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆمپانیا بیانیه‌كان ده‌توانن له‌ سلێمانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ن''.


PM:12:57:24/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌