ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل گومرگه‌كانیان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌


دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری یه‌كخستنی باجی گومرگی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دروست كردووه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخیش جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ئاشكرا ده‌كات. 

شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ راگه‌یاند، "پێشتریش ئاماژه‌مان به‌وه‌ كردووه‌ له‌دوای جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆتۆمبێل له‌ گومرگه‌كانیان زۆر به‌رز ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ ئاساییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییان زۆر به‌كارده‌هێنرێن نه‌ك هه‌ر نرخییان به‌رز بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شێكیان له‌ گومرگ كه‌م بووه‌ته‌وه‌. 

زیاتر وتی، "ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی ئێسته‌ له‌ بازاڕدا نرخه‌كانیان گران بووه‌، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ن كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا نرخیان گرانه‌، پێشتر گومرگیان زۆركه‌م بووه‌، به‌ڵام دوای بڕیاره‌كه‌ گومرگه‌كردنیان زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه‌". 

له‌ باره‌ی جۆری ئۆتۆمبێله‌كانیشه‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ كردووه‌، "كه‌ جۆری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ئه‌مانه‌ن "تۆیۆتا لاندكورۆزه‌ر، شۆفرلێت تاهو، ڕۆڵس رۆیس و لیمۆزین" ئه‌مانه‌ش ئه‌و جۆرانه‌ن كه‌ كه‌مترین خه‌ڵك به‌كاریان ده‌هێنن".

شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر وتیشی ''هه‌موو جۆره‌كانی تری ئۆتۆمبێل به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كانیان نه‌هاتووه‌ و به‌رز نه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شێكیان گومرگیان كه‌مبووه‌ته‌وه‌".


PM:07:52:23/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 909 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌