دیزاینەرێكی براندی شانێل ٢٠٠ ملیۆن دۆلار میرات بۆ پشیلەکەی به‌جێده‌هێڵێت


دوای کۆچی دوایی کارل لێگەرفێڵد، دیزاینەری ئەفسانەیی براندی شانێل، چاوەڕێ دەکریت میراتی ناوبراو بۆ پشیلەکەی بمێنێتەوە.
 
دوا بە دوای کۆچی دوایی لێگەرفێڵد، چاوەڕێ دەکرێت میراتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارییەکەی بۆ پشیلەکەی بمێنێتەوە. چونکە ناوبراو هیچ میراتگرێکی نییە و ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهیناوە. لە ریپۆرتاژە پێشووەکانیشیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە چۆپێت-ی پشیلەکەی تەنها میراتگری خۆیەتی.

کارل لێگەرفێڵد یەکێکە لە ناسراوترین دیزاینەری جیهان لە بواری جلوبەرگ. ناوبراو دوێنێ لە پاریس کۆچی دوایی کرد. لەئێستادا مژاری میراتەکەی کارل بووەتە مایەی مشتومڕ کە بڕەکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە.

لە ریپۆرتاژێکیدا لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ CNN ئاماژەی بەوە کردبوو، ”گەر یاسایی بووبایە، ژیانی هاوسەرگیریم لەگەڵ پشیلەکەم ئەنجامدەدا. ئاشکرایە کە تاوەکو ئێستا رێگەپێدراو نییە مرۆڤ و ئاژەڵ ژیانی هاوسەرگیری پێگبهێنن. هەرگیز بیرم لەوە نەکردبوو کە رۆژێک ئاشقی پشیلەیەک ببم”.


PM:02:34:22/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌