ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی دەکات


بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی سلێمانی و زیاتر سەوزکردنی شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی دەکەن.

شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کە پێکھاتبون لە ھەریەک لە بەختیار مەحمود و دلاوەر علی کریم و ئاراس عبدلکریم معروف ڕۆژی ٢٠١٩/٢/١٢ سەردانی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانیانکرد بەمەبەستی قسەکردن و ھەمەھەنگی بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزکردنی شاری سلێمانی.

لەکۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەدەیانەوێت ھاوکاربن لەپاراستنی ژینگە و سەوزکردنی شاری سلێمانی.

شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی بۆ پاراستنی ژینگە و سەوزکردنی شاری سلێمانی بە پشتیوانی ھەموولایەک.


PM:01:09:12/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 311 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌