توركیا گوڵى خۆشه‌ویستى بۆ 20 وڵات هه‌نارده‌ کردووە


سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رانى گۆڵى زینه‌ لە تورکیا ئاشكراى ده‌كات، توركیا 50 ملیۆن گوڵى "جه‌ژنى خۆشه‌ویستى" بۆ 20 وڵات هه‌نارده‌كردوه‌، له‌ سه‌رویانه‌وه‌ هۆڵه‌ندا، ئه‌ڵمانیا و بریتانیا، كه‌ رۆژى 14ى شوبات له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. 

ئیسماعیل یه‌ڵماز، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى به‌رهه‌مهێنه‌رانى گۆڵى زینه‌ لە تورکیا به‌ ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌نادۆڵى راگه‌یاندووه‌: به‌هۆى بارانى به‌خووڕ، له‌ دوو مانگى رابردوودا له‌ شارى ئه‌نتالیا كه‌ به‌ ناوه‌ندى سه‌ره‌كى به‌رهه‌مهێنانى گوڵ داده‌نرێت، هه‌نارده‌ى گوڵ به‌رێژه‌ى 10% كه‌میكردوه‌. 

راشیگه‌یاندوه‌: 50 ملیۆن چڵه‌ گوڵ كه‌ به‌هاكه‌ى 8 ملیۆن دۆلاره‌، هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردوه‌، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كى زۆر باشه‌ بۆ پیشه‌سازیی گوڵ. 

یه‌ڵماز رونیكردووه‌ته‌وه‌: "بۆ 14ى شوباتى هه‌موو ساڵێك، زۆربه‌ى هه‌نارده‌ى گوڵه‌كانمان بۆ هۆڵه‌ندا و بریتانیا و ئه‌ڵمانیان و رۆمانیا و بڵگاریا ده‌نێرین و له‌ ریزبه‌ندى پێنجه‌مین له‌سه‌ر ئاستى جیهان و گوڵمان بۆ 20 وڵات ناردووه‌" .


AM:11:52:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌