روسیا و ئێران له‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیاندا ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی دۆلار بون


باڵیۆزی روسیا له‌ ئێران رایگه‌یاند حكومه‌تی تاران و مۆسكۆ به‌ شێوه‌یه‌كی كرداری له‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌كانی نێوانیاندا ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی دۆلار بون. 

گۆڕینی دۆلار به‌ پاره‌ی نیشتیمانی هه‌ردو وڵات گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه‌ بۆ روسیا، له‌ ئێستاشدا له‌ مامه‌ڵه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی دۆلار بون. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ مامه‌ڵه‌كاندا پشتده‌به‌ستین به‌ به‌كارهێنانی رۆبڵ-ی روسی و ریاڵ-ی ئێرانی و له‌ كاتی پێویستدا یۆرۆ به‌كارده‌هێنین، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌مان له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو. 

باڵیۆزی روسیا له‌ ئێران راشیگه‌یاند، مۆسكۆ و تاران له‌ توانایاندا هه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ گرانه‌دا بكه‌ن، كه‌ سه‌پێندراوه‌. 

هاوكات، له‌میانه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشه‌ بازرگانی و سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتندا، روسیا له‌گه‌ڵ چین و توركیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌، به‌مه‌به‌ستی سنوردانان بۆ نرخی دراوی ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا كارده‌كه‌ن.


AM:11:01:10/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌