عێراق ژمارەیەک خاڵی گومرگ هەڵدەگرێت

حکوومەتى عێراق بڕیاری هەڵگرتنی هەریەکە لە خاڵە گومرگییەکانی لەیلان و فایدە و شێراوە دەرکرد.

دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق رایگەیاند کە ١٧ـی ئەم مانگە خاڵە گومرگییەکانی فایدە-ی نێوان دهۆك-موسڵ و شێراوە و لەیلان-ی باکوور و رۆژهەڵاتی کەرکووک هەڵدەگیرێت.

ئەنجوومەنی وەزیرانی باجی گومرگەکان سەرجەم خاڵە سنوورییەکان یەکدەخات و داوا لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکان بە هەرێمەوە دەکات کە پابەند بن بەم بڕیارە.

دەستەکە لەبارەى پێناسى گومرگیش ئاشکرای کرد کە پێویستە لە دەروازە سنووریەکانى هەرێم هەریەکە لە ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان و فرۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى پێناسى گومرگى یەکبخەن.
 
ده‌سته‌ی گشتی گومركی عێراق هاتووه‌، گومرگی فیدرالی عێراق و گومرگی هه‌رێمی كوردستان، خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولا لاده‌به‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو كاروباری بازرگانی و هه‌نارده‌ و هاورده‌كردن ڕێك ده‌خه‌ن و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش ڕێككه‌وتووین كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

یه‌كه‌م: باجی گومرگی له‌ هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان یه‌ك ده‌خرێ له‌ ده‌روازه‌كانی سنووری هه‌رێمی كوردستانیش، كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و باشماخ و ئیبراهیم خه‌لیل و حاجی ئۆمه‌ران و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی پێك دێت. 

دووه‌م: باج و پوول و ڕێنمایی گومرگی به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ گوێره‌ی یاسای گومرگ ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌.

سێیه‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ پارێزگاكان و هه‌رێم پابه‌ند ده‌بن به‌ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدرالی و پشتیوانی له‌ مافی جووتیاران ده‌كه‌ن، له‌ كاتی هاتنه‌ به‌رهه‌می به‌رووبوومی خۆماڵی.

چواره‌م: سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌ هه‌رێم و پارێزگاكان پابه‌ند ده‌بن به‌و په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی بازرگانی و به‌خشینی باجی گومرگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر كراوه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراله‌وه‌.

پێنجه‌م: بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ 186ی ساڵی 2018 ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دیارییكردنی قه‌باره‌ی كۆنتێنه‌ر، بۆ شێوه‌ یاساییه‌كه‌ی پێشوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

شه‌شه‌م: سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانی فایده‌ و شێراو و له‌یلان و ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌گیرێن و به‌ ته‌واوی پشتیوانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێ و كێبه‌ركێی سوودبه‌خش بۆ باشتركردنی كوالێتی له‌ نێوان بازرگانان دروست ده‌كرێ.



PM:02:34:08/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌