باڵیۆزی توركیا: پێویسته‌ دەروازەیەكی سنوری نوێ لەنێوان توركیا و عیراقدا بكرێتەوە

فاتیح یڵدز باڵیۆزی توركیا لە  بەغدا لەتویتێكدا ئاماژە بەوەدەكات  تائێستا یەك دەروازەی سنوری لەنێوان توركیا و عیراقدا هەیە و پێویست بەوە دەكات دەروازەیەكی سنوری نوێ لەنێوان هەردوو وڵات بكرێتەوە.

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا  رایدەگەیەنێت: ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان  عیراق و توركیا  گەیشتۆتە زیاتر لە 13 ملیار دۆلار و  رێژەی لەسەدا هەشتای ئەو ئاڵۆگۆڕە بازرگانییە لەرێگەی ووشانییەوە دەبێت. 

دەشڵێت: لەحاڵەتی كردنەوەی دەروازەیەكی سنوری تر لەنێوان هەردوو وڵات، ئاسانكاری زیاتر بۆ بۆ كاری بازرگانی دەكرێت و  ئەو ناوچانەش دەبوژێنەوە كە رێگای دەروازە سنورییە نوێیەكەیان پێدا تێپەڕدەبێت.


AM:10:17:14/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌