فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

 لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە.
 
ڕوونکردنه‌وه‌

سەبارەت بە بڵاو بوونەوەى هه‌واڵی دەستپێکردنه‌وه‌ى گەشته‌کانی تورکیا و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە 
بەهەموولایەکى ڕادەگەیەنین کە وەک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى تا ئێستا به‌ فەرمى هیچ بڕیارێکمان بەدەست نەگەیشتووە و وە هیچ زانیارییه‌ک نیه‌ به‌ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەسپێکردنەوەى گەشتەکان ...
بۆیە دڵنیایى دەدەینە هاوڵاتیانى بەڕێز هەر بڕیارێک ده‌ربچێت له‌وباره‌یه‌وه‌ و بگاتە لامان دەستبەجێ بۆ هەموولایەکى ڕادەگەیەنین وه‌ هه‌ر هه‌واڵێک له‌سه‌ر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ی فه‌رمی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی یه‌وه‌ ڕانه‌گه‌نرێت باوه‌ڕ پێکراو نیه‌

بەشى پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى


PM:12:20:11/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌