له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان سلێمانی و توركیا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌


به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، به‌هه‌وڵی به‌رده‌وامیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


PM:11:07:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌