نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبووەوە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی كانوونی دووه‌می 2019، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 50 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
 
هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 59 دۆلار و 46 سه‌نت فرۆشرا.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به‌ 48 دۆلار و 62 سه‌نت و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به‌ 57 دۆلار و 43 سه‌نت فرۆشرا.



PM:12:51:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌