بەهۆی وەگەڕ خستنی وێستگەیەك چەند كاتژمێرێك بەرهەمی كارەبا زیاد دەبێت

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەهۆی بەگەڕخستنی وێستگەیەكی كارەبا چەند كاتژمێرێك پێدانی كارەبا زیاد دەبێت.

دیارتاهیر بابان، بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە باسی راگه‌یاند: لەو ماوەیەدا 300 مێگاوات كارەبا دەخرێتە نێو تۆڕی نشتبمانی كارەبا "بەم نزیكانە كە رەنگە مانگی داهاتوو بێت، تێستی كۆتایی بۆ وێستگەی هەڵمی خەبات دەكرێت كە ئەوەش وا دەكات 300 مێگاوات كارەبا زیا بكات".

ئەو ئاماژەیدا ئەو 300 مێگاوات كارەبایەی زیاد دەبێت بەهۆی غازی سرووشتی نیە، بەڵكو بەهۆی نەوتی رەشەوەیە، ئەو نەوتە رەشەی لە پاش ماوەی پاڵاوگەی كار دەمێنێتەوە لە رێگەی بۆڕی دەبەسترێتەوە بە وێستگەكە و كارەباكەی لێ بەرهەم دەهێندرێت".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد ئەزمونی وێستگەی كارەبای هەڵمی لە كوردستان دەبێتە یەكەمین وێستگە كە بەهەڵم كار بكات و لە عێراقیش دەبێتە دووەمین ئەزموون.

جەختی كردەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبای ئەو وێستگەیە 600 مێگاواتە، بەڵام لە قۆناغی یەكەم 300 مێگاوات بەگەڕ دەخرێت.

 




PM:03:43:08/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌