ساڵی رابردوو 4 ملیارو 300 ملیۆن كەس لەرێگەی فڕۆكەوە گەشتی ئاسمانیان ئەنجامداوە


رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی ئاشكرایدەكات، ساڵی رابردوو 4 ملیارو 300 ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهاندا لەرێگەی فڕۆكەوە گەشتی ئاسمانیان ئەنجامداوە.

بەپێی راپۆتێكی رێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ئیكاو)ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، بەهۆی دابەزینی نرخی بلیتی گواستنەوەی ئاسمانی لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیەوە، لەساڵی 2018دا 4 ملیارو 300 ملیۆن كەس لەسەرانسەری جیهاندا لەرێگەی فڕۆكەوە گەشتی ئاسمانیان ئەنجام داوە‌و بەراورد بەساڵی 2017ش بەرێژەی لەسەدا 6 پۆینت یەك جوڵەی گواستنەوەی ئاسمانی زیادیكردووە.

ئەو ئاژانسە نێودەوڵەتیە رونیكردۆتەوە، سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران لەساڵی رابردوودا، بەڵام بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەماوەی 2 ساڵی رابردوودا كاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گواستنەوەی ئاسمانی‌و تائێستاش بەربەستە لەبەردەم زیادبوونی خواست لەسەر گەشتكردن بە فڕۆكە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرزانكردنی نرخی بلیتی گواستنەوەی ئاسمانی لەلایەن چەند كۆمپانیایەكەوە وایكردووە، جوڵەی گواستنەوەی ئاسمانی لە ئەوروپا بەرێژەی لەسەدا 36‌و لەئەمریكا لەسەدا 35‌و لە ئاسیا بەرێژەی لەسەدا 29 زیادببێت.


PM:03:32:07/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 89 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌