چوار سفرى تمه‌ن لاده‌برێت

په‌رله‌مانتارێكى ئێرانى ئاشكرای ده‌كات فڕاكسیۆنێكى په‌رله‌مان پێشنیارى كردووه‌، چوار سفرى دراوى ته‌مه‌نى ئێرانى لابدرێت و له‌ دانیشتنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانیش تاوتوێى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كرێت.

حه‌مید ره‌زا بابایى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى ئێران له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ ئاژانسى ته‌سنیمى ئێران ئاشكراى كردووه‌، فراكسیۆنى "ویڵائییه‌كان" له‌ په‌رله‌مانى ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى ئێران ئه‌نجام داوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ عه‌بدولناسر هیمه‌تى به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى ناوه‌ندى ئێران باسى له‌ده‌ستدانى به‌هاى تمه‌نى ئێرانى كردووه‌ و گوتوویه‌تى، تمه‌ن له‌ %30 به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌، به‌هۆى هه‌ڵكشانى ئابوورى ئێرانه‌وه‌.

 ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ ئاشكراى ده‌كات پێشنیار كراوه‌ چوار سفرى تمه‌ن لابدرێت و له‌ دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مانیش ئه‌م بابه‌ته‌ تاوتوێ ده‌كرێت.

ماوه‌ى ساڵێكه‌ به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خراونه‌ته‌ سه‌ر ئێران، ئابوورى ئه‌م وڵاته‌ له‌ ته‌نگژه‌یه‌كى قووڵ دایه‌ و به‌هۆى ئه‌مه‌یشه‌وه‌ دراوى ئێرانى به‌هاكه‌ى به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار و دراوه‌ بیانییه‌كانى تر دابه‌زیوه‌.

به‌رپرسانى ئێران چه‌ندان پێشنیاریان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان چاكتر بێت كه‌ لادانى چوار سفر یه‌كێكه‌ له‌ پێشنیاره‌كان.


PM:07:29:06/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌