بودجه‌ بۆ پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانی ته‌رخان كرا


حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى سلێمانى بكرێته‌وه‌ و بڕى 90 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كرد. 

به‌پێى نوسراوێكى فه‌رمى كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری ژووری بازرگانی سلێمانی كه‌وتووه‌ و واژۆى بریكارى وه‌زیرى پلاندانانى هه‌رێمى كوردستانى به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، بڕیاردراوه‌ بڕى 90 ملیار دینار بۆ ساڵى 2019 بۆ پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى شارى سلێمانى ته‌رخان بكرێت.
 
ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى نوسراوه‌كه‌یه‌؛



PM:12:43:06/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 954 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌