وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەرواری ئەنجامدانی سەرژمێری دیاریکرد


وەزارەتی پلاندانانی عێراق بەرواری ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق دیاریکرد و رایگەیاند کەوا پرۆسەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەرێوەدەچێت. 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد کە ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دەدرێت و بڕیارەکەش ئەمرۆ چوارشەممە لەلایەن وەزیری ئەو وەزارەتە راگەیەندرا.

هاوکات نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەموو تواناکانیان دەخەنەکار بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتووان و لەو بارەیەشەوە هاوکاری بیانیش وەردەگرن.

وەزیرەکە راشیگەیاندووە هۆکاری دواخستنی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ سیاسی  بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە هۆکاری هونەری و بەڕێوەبردن نەبووە. دلێمی راشیگەیاندووە کەوا دواهەمین سەرژمێری لە ساڵی ١٩٩٧ بووە و ئەنجامەکەشی ١٩ ملیۆن کەس بووە جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرپرسانی ئەو کات وەکو پێشبینی پارێزگاکانیان بە ٣ ملیۆن کەس خەملاندووە.


PM:12:56:02/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌