دۆلار لە یەدەگی دراوە جیھانکانییەکاندا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بە کەمبونەوەی یەدەگی دۆلار کردووە لەسەر ئاستی جیھان. 

بەگوێرەی ئەو راپۆرتەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پشکی دۆلار لە یەدەگی جیھانیی دراوەکاندا لە چارەکی سێھەمی ئەمساڵدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە، بەجۆرێک کە لەماوەی ٥ ساڵی رابردودا بێ وێنە بووە، لەکاتێکدا پشکی یورۆ لە یەدەگی جیھانیی دراوەکاندا بەرزبونەوەی تۆمارکردوە، و بەبەراورد لەگەڵ ٤ ساڵی رابردودا گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی.
 
بەگوێرەی ئەو داتایانە پشکی دۆلار لە لە یەدەگی دراوە جیھانیەکان لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی لەسەدا ٦٢ پۆینت ٤ بووە، و لە چارەکی سێھەمی ئەمساڵدا ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا ٦١ پۆینت ٩٤ دابەزیوە.

 پشکی یورۆش لە چارەکی سێھمی ئەمساڵدا بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا ٢٠ پۆینت ٤٨، کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی ٤ ساڵی رابردودا، پشکی (یوان) ی چینیش لە لە یەدەگی جیھانیی دراوەکاندا بۆ لەسەدا ١ پۆینت ٨٠ دابەزیوە.



PM:04:31:29/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌