به‌ هه‌وڵی ژووری بازرگانی‌و پێشه‌سازی سلێمانی کێشه‌و گرفته‌کانی مه‌رزی په‌روێزخان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

پاش سه‌ردانی شاندی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی بۆ لایی پارێزگاری کرماشان و فه‌رمانداری قه‌سری شیرین پێشکه‌شکردنی نوسراوێکی فه‌رمی که‌ سه‌رجه‌م کێشه‌و گرفتی بازرگانانی سلێمانی و گه‌رمیانی له‌ خۆ گرت بوو پارێزگار سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخانی کرد.

یاسین ره‌حیم، جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و سه‌رۆکی شانده‌که‌ رایگه‌یاند''پاش دوو رۆژ له‌سه‌ردانه‌که‌مان بۆ لای پارێزگاری کرماشان و فه‌رمانداری قه‌سه‌ری شیرین و پێشه‌که‌ش کردنی نوسراوێک که‌ به‌ 12 خاڵ سه‌رجه‌م کێشه‌و گرفته‌ بازرگانییه‌کانی به‌ڕاشکاوی تێدا باس کرا بوو، ژماره‌یه‌ک به‌رپرسی باڵای ئێران و پارێزگار و به‌رپرسه‌ باڵاکانی کرماشان سه‌ردانی مه‌رزی په‌روێزخانیان کرد به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگادار بوون له‌ کێشه‌ و گرفته‌کان''.

یاسین ره‌حیم وتیشی ''زۆر خۆشحاڵین که‌ سه‌ردانه‌که‌مان به‌رهه‌می باشی هه‌بوو، له‌لایه‌ن به‌رپرسان و فه‌رمانداری قه‌سیری شیرین و پارێزگاری کرماشانه‌وه‌ به‌باشی گوێمان لێ گیرا، هه‌وڵی جدی ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ر کێشه‌ و گرفته‌کان''.

سه‌رۆکی شانده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد بڕیارمان دا هه‌ردوولا کۆمیته‌یه‌کی دابنرێت له‌ نێوان په‌رپرسانی مه‌رزی په‌روێزخان له‌ دووی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌ ژێر چاودێری ژووره‌ بازرگانییه‌کانی سلێمانی و کرماشان. 


AM:11:24:26/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌