نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریکاو ژووری بازرگانی دیاربه‌کر سوپاسی ژووری بازرگانی‌‌و پیشەسازی سلێمانی ده‌که‌ن


نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریکاو ژووری بازرگانی دیاربه‌کر سوپاسی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌که‌ن بەرامبەر هه‌وڵه‌کانی ژوور بۆ دامه‌زراندن‌و چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندی بازرگانی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئەمەریکاو تورکیا.

به‌نوسراوی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌نوێنه‌رایه‌تی حکومەتی هەرێم لەویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا که‌ واژۆی "به‌یان سامی عەبدولره‌حمان' نوێنەری حکومەتی هەڕێمی له‌سه‌ره‌، زۆر سوپاسی ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌کات به‌ تایبه‌تی 'سیروان محه‌مه‌د" سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی، لەگەڵ "دابان نه‌جمه‌دین" کارمه‌ندی به‌شی پەیوه‌ندییه‌کان له‌پای هه‌وڵ‌و ماندوبونیان بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا.

رۆژی 2018/12/10 ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەهاوكاری كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دیدارێكی بازرگانی بۆ شاندێكی uskbc  نوێنەری كۆمپانیاكانی ئەمەریكا ئەوانەی لەهه‌رێم كار دەكەن، لەشاری سلێمانی  ساز كرد.

هاوکات ژووری بازرگانی‌ دیاربه‌کر، سوپاسنامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی ده‌کات، به‌ تایبه‌تی "یاسین ره‌حیم فه‌ره‌ج" جێگری سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی. 
ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی دیاربه‌کر داواکاره‌ شاندێکی بازرگانان‌و خاوه‌نکارانی سلێمانی سه‌ردانی دیاربەکر بکه‌ن، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاترو به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کان له‌نێوان هه‌ردولادا.

رۆژی 2018/11/24 ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانیەكانی پرۆتۆکۆڵی لێکتێگەشتنی لەگەڵ هەردوو ژووری بازرگانی ئامەد‌و باتمان واژۆکرد.




AM:11:45:20/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 485 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌