نرخی نەوت زیاتر دابەزی


ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی دیكەی گەورەی تۆماركرد و هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لە خوار 57 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 19 ی 12 ی 2018، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 56 دۆلار و 58 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 58 دۆلار و 72 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 46 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 49 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.


PM:12:44:19/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌