هواوی مۆبایلی P30 PRO ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌


كۆمپانیای هواوی له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا كار له‌سه‌ر دروست كردنی مۆبایلێكی نوێ ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ هه‌مووان شۆك ده‌كات، هه‌م له‌ ڕووی هێزه‌وه‌ هه‌میش له‌ ڕووی دیزاینه‌وه‌.

 كۆمپانیای هواوی نوێترین كاری خۆی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌یش مۆبایلێكی ناوازه‌ و به‌هێزه‌ به‌ناوی "P30 PRO" كه‌ ئه‌مه‌یش به‌رهه‌مێكی نوێ ده‌بێت بۆ سڵی 2019 و ركابه‌ری ئه‌پڵ و سامسۆنگی پێ ده‌كات.

ئه‌وه‌ی له‌و مۆبایله‌دا روونه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هواوی سێ كامێرای به‌هێزی بۆ داده‌نێت كه‌ 38 مێگاپێكسڵبن  و ناوازه‌ترین كامێرابن بۆ وێنه‌گرتن كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه‌ له‌ دنیای مۆبایلدا، جگه‌ له‌وه‌یش هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر له‌لاله‌ین هواوییه‌وه‌ نه‌وتراوه‌ و دیزاینه‌كه‌یشی تا ئێسته‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. 

كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه‌ له‌ ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه‌ نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌ له‌ دنیادا كه‌ نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له‌ بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.
 
 



PM:04:39:18/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌