دیداری شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە لەندەن


ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان لە ووڵاتی بەریتانیا  هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ بانگھێشتکردنی کۆمپانیاکان تا بێن لە کوردستان کاربکەن و پرۆژەی وەبەرھێنان ئه‌نجام بده‌ن.


‎سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی‌و جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی کوردستان ڕایگەیاند" رێكەوتی ١٢/١٢//٢٠١٨ شاندی بازرگانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بەیاوەری سیروان محمد و ئەیاد حسن جێگرانی سەرۆكی یەكێتی و ملا مجید سورچی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر لە شاری لەندەن سەردانی رێكخراوی بريتيش ئه‌كسبيرتيس ئینترناشيوناڵمان كرد كە رێكخراوێكی ئابوورییە نوێنەرایەتی زیاتر لە ٢٥٠ رێكخراو دەكات".


ڕاشیگەیاند" لە كۆبونەوەكەدا باسی چۆنیەتی پێشخستنی پەیوەندییه‌ ئابوورییه‌کانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی وولاتی بەریتانیا كرا هەروەها باسی چۆنیەتی وەبەرهێنان  لە كوردستان كرا".


دكتۆر دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لەکۆبونەوەکەدا باسی لە كاركردنی كۆمپانیا جیهانیەكان كرد لە كوردستان و داوەتنامەی فەرمی پێشكەشی ئەو رێكخراوە كرد كە بێن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و لە نزیكەوە ژینگەی كار و ئارامی هەرێمی كوردستان ببینن.


ئاماژەی بەوەشدا رێكخراوەكەش ئامادەی خۆیان دەربڕی بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان.



AM:10:33:13/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌