کۆنفرانسی پلانی ستراتیژی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان‌و چارەسه‌رکردن به‌رێوه‌ده‌چێت


كۆنفرانسی ئابوری نێوان شاری سلێمانی‌و شاری سنە دەستیپێکرد بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی  کێشە ئابوریەکان‌و کۆتاییپێهێنانیان.

بەسپۆنسەری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی‌و لەژێر دروشمی "ئێمە پلان بەستراتیژیانە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی  قەیرانە ھاوچەرخەکان دادەڕێژین"، دووھەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ھاوبەشی پارێزگای سنەو سلێمانی بەڕێوەچوو کە زانکۆی پۆلی تەکنیکی سلێمانی رێکیخستبوو.

یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی کە بەشداری لەپانێڵی تایبەت بەڕەوشی ئابوری کرد، وتی "ژووری بازرگانی و پیشەسازی لەماوەی ڕابردوودا یەکەم ژووربوو کە پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەشی لەگەڵ شاری سنەی کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆکردوە لەئێستاشدا لەگەڵ زۆربەی شارەکانی تری ئێراندا پرۆتۆکۆڵی کاری ھاوبەشیان ھەیە".
وتیشی "گرنگی ئەم کۆنفرانسە بۆزیاتر ئاگاداربونە لەو کێشەو گرفتانەی کەھەیە لەنێوان ھەردوپارێزگادا تابتواندرێت پێکەوە ھەوڵ بۆچارەسەریان بدرێت یان ئەو گرفتانەی ھەیە لە ڕوی ئابوریەوە پێکەوە بتوانین چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە".

ئاماژەی بەوەشدا " لەم کۆبونەوەنادە سود وەردەگرین لەھاتنی کەسانی بەرپرسی پلەباڵای حکومی کە لە کێشەکان ئاگاداربن تا خۆیان لە نزیکەوە ھەوڵ بۆ چارەسەرکردنیان بدەن و بتوانن کاری بازرگانی و پەیوەندیە ئابوریەکان بەباشی بەڕێوەبچێت".

ئەوەشی ڕونکردەوە حکومەتی ئێران دەبێت کار بکات بۆ ئەوەی کارگەکانی خۆی بێنێتە ھەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی تا بتوانێت بەرھەمەکانی زیادبکات، وە لەئێستادا بازرگانانی ناوخۆ ھەوڵ بۆ دروستکردنی پەیوەندی زیاتر دەدەن لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا بۆ ھێنانی ئەو بەھەمانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران ھەناردەکردنیانی قەدەغەکردووە".

كۆنفرانسەکە بە ئامادەبونی هەردوو پارێزگاری ئوستانی کوردستان (سنە)و سلێمانی‌و بەرپرسانی حکومی ھەردوولاو پەرلەمانتاران بەڕێوەچوو.
 



PM:03:36:11/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌