ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەسەر بنەڕەتی تەمەن بزانە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رادەگەیەنێت، ژمارەی هاووڵاتییانی عێراقی کە تەمەنیان لە نێوان سفر بۆ ١٤ ساڵە، گەورەترین رێژەیان پێکهێناوە کە دەگاتە ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس. 

وەزارەتی پلاندادنانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە زۆرینەی دانیشتووانی عێراق لە نێوان تەمەنی سف بۆ ١٤ ساڵە و ژمارەکەیان لە ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس پێکهاتووە.

هاوکات عبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامارەکە لە پێشبینی ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتەکە کراوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ و تێیدا هاتووە، "دانیشتوانی تەمەن سفر بۆ ٥ ساڵ ژمارەکەیان بریتییە لە ٥ ملیۆن و ٥٩٤ هەزار کەس. تەمەنی نێوان ٥ – ٩ لە ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس، تەمەن ١٠ – ١٤ لە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس پێکهاتووە”.

لەبەردەوامی راپۆرتەکەدا دەڵێت، "توێژی گەنجی تەمەن نێوان ١٥ – ٣٩ لە ریزبەندی دووەمدایە و ژمارەیان ١٥ ملیۆن و ٢٤٠ هەزار کەسە. هاوکات تەمەن ١٥-١٩ ژمارەکەیان گەیشتووەتە چوار ملیۆ کەس. لەنێو رێزبەندەکەدا دانیشتوانی تەمەن ٢٠ – ٢٤ لە ٣ ملیۆن و ٥٣٠ هەزار کەس پێکهاتووە. هەروەها دانیشتوانی تەمەن ٢٥ – ٢٩ لە ٢ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار کەس پێکهاتووە. ئەوەی دیکەش تەمەنی نێوان ٣٠-٣٤  ژمارەیان لە ٢ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار کەس پێکهاتووە و لە کۆتاییشدا دانیشتوانی تەمەن لە نێوان ٣٥ – ٣٩ لە ٢ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەس پێکهاتووە”.

وەزارەتی پلاندانانی عێراقی تیشکی خستووەتە سەر دانیشتووانی تەمەن لەنێوان ٤٠ – ٥٩ و رایگەیاندووە کە لەرووی ژمارەوە بەشی سێیەمی کۆمەڵگای عێراقی پێکدەهێنن و ژمارەکەیان دەگاتە ٥ ملیۆن و ٦٥٠ هەزار کەس.

لە هەمان کاتدا هینداوی ئاماژە بە ژمارەی دانیشتووانی تەمەن ٦٠ ساڵ بەرەو سەر کراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەکەیان لە ملیۆنێک و ٨٩٩ هەزار کەس پێکهاتووە و لە کۆی گشتیدا عێراق ژمارەی دانیشتووانی گەیشتووەتە ٣٨ ملیۆن کەس کە ١٩ ملیۆن و ٢٦١ هەزار کەس لە رەگەزی کوڕە و ١٨ ملیۆن و ٨٦٣ هەزار کەسیش لە رەگەزی کچە.



PM:04:45:07/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌