ژنه‌ پاسكیلسوارێكی كورد چه‌ندین خه‌ڵات به‌ده‌ستده‌هێنێت

ژنه‌ پاسكیلسوارێكی پاڵه‌وانی كوردستان ده‌یان مه‌دالیای ئاڵتونی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه‌.

سۆزی دڵشاد ژنه‌ پاسكیلسوارێكی كورده‌و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و ده‌یان مه‌دالیای ئاڵتونی و زیوی و بڕۆنزی له‌ ووڵاته‌كانی وه‌كو ئیمارات و میسڕ و جه‌زائیر و كازاخستان بردووه‌ته‌وه‌.

سۆزی ره‌مزه‌ بۆ نموونه‌ی ژنێكی سه‌ركه‌وتوو كه‌ به‌ تێكۆشان توانیویه‌تی ئه‌و بۆچوونه‌ باوانه‌ بشكێنێت ده‌رباره‌ی رۆڵ و شوێنی ژنان له‌ كۆمه‌ڵگادا ھه‌یه‌.

سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ بواری پاسكیلسواریدا، سۆزی كۆگایه‌كی له‌ سلیمانی كردووه‌ته‌وه‌ بۆ راھێنانی ژنان و پیاوان له‌سه‌ر پاسكیل لێخوڕین.


PM:04:33:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 28 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌