چین داوا له‌ ئه‌ندامانی G20 ده‌كات كاری هاوبه‌ش بكه‌ن


وه‌زاره‌تی بازرگانی چین داوای كرد وڵاتانی ئه‌ندام له‌ G20 به‌ هاوبه‌شی بكه‌ونه‌ جوڵه‌ له‌ پێناو هاوكاریكردن له‌ بونیاتنانی جیهانێكی ئابووری نوێخواز، فراوان و روون. 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین گاو فینگ له‌باره‌ی لووتكه‌ی G20ه‌وه‌ به‌ Şinhua راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ له‌ پێناو پاراستنی سیسته‌می بازرگانی فره‌ لایه‌ن و بازرگانی ئازادی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌ گه‌ڕ و داوای كرد له‌ لووتكه‌كه‌دا وڵاتانی ئه‌ندام به‌ هاوبه‌شی بكه‌ونه‌ جوڵه تاكو بگه‌نه‌ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی، پراگماتیكی، ئابووری و بازرگانی ‌ له‌ پێناو هاوكاریكردن له‌ بونیاتنانی جیهانێكی نوێخواز، ئابووری فراوان و روون. 

فینگ به‌ پێویستی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ هه‌ماهه‌نگی دابن و كاری بازرگانی یه‌كلایه‌نه‌ ده‌بێته‌ هۆی نادیاری له‌ گه‌شه‌ی ئابووری جیهاندا. 


PM:02:53:30/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌