ڕۆحانی: ئێران بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی نەوت و بەرهەڵستی جەنگە ئابوورییەکەی ئەمەریکا دەکات

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەشێکە لە جەنگێکی دەروونی کە واشنتن دژی تاران بەرپای کردووە و چارەنووسەکەی شکستهێنانە و کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە هەناردەکردنی نەوت.

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی وتی " ئەمەریکا لۆمەی ئێمە دەکات لە شکستهێنانیدا لە ناوچەکە، لە یەمەنەوە بۆ عێراق، ئێمە هەرگیز چۆک بۆ ئەم فشارانە دانادەین کە بە بەشێک لە جەنگی دەروونی دژی ئێران دادەنرێت."

وتیشی " شکستیان هێناوە لە وەستاندنی هەناردەی نەوتەکەماندا، بەردەوام دەبین لە هەناردەکردن."

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران کە ئەمەریکا لێی کشایەوە و سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەهرام قاسمی وتی وڵاتەکەی هێشتا گەشبینە بە تواناکانی ئەوروپا بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە کە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا بەمەبەستی سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و لەبەرامبەردا لابردنی سزاکان بەسەر تاراندا.

قاسمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " هەندێک بابەتی نادیار هەیە سەبارەت بە چۆنێتی ئەوەی یەکێتی ئەوروپا بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێراندا لە سزاکانی ئەمەریکا بپارێزێت. بەڵام هێشتا گەشبینین بەوەی ئەوروپییەکان لە توانایاندا هەیە ڕێکەوتنەکە بپارێزن."


PM:12:41:19/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌