ئاسانكارى بۆ هاتنى كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان بۆ كوردستان ده‌كرێ

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ئاسانكاریانه‌ى بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كان ده‌كرێ، كونسوڵى ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان سوپاسى حكوومه‌تى هه‌رێمى كرد.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى تشرینى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر،  سیرینا مورونی كونسوڵی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی لێ كرا.

وه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیرینا مورونی كونسوڵی كۆماری ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆیی ده‌ربڕی به‌ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ته‌نگژانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته‌وه‌.

كونسوڵی ئیتاڵیا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییه‌كانی كردووه‌.

هاوكات رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری سوپاسی وڵاتی ئیتاڵیا كرد بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانى كرووه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ هه‌مانشێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا ئیتاڵییاكان.


PM:10:48:18/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 102 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌