مۆڵێکی ھاوچەرخ لەسەر ڕووبەری 35 ھەزار مەتر دووجا لە کەلار دروستدەکرێت


ئیدارەی گەرمیان هەوڵی دروستکردنی مۆڵێکی ھاوچەرخ دەدات و ماوەی مانگێک مۆڵەت دەدات.

بەپێی ئاگادارییەکی ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرھێنانی گەرمیان بانگەوازێک ئاراستەی وەبەرھێنەران دەکات بۆ دروستکردنی مۆڵێکی ھاوچەرخ لەسەر ڕووبەری 35 ھەزار مەتر دووجا لەشاری کەلار.

ئیدارەی گەرمیان هەروەها رایگەیاندووە، وەبەرھێنانی گەرمیان داوا لە وەبەرهێنەران دەکات لەماوەی مانگێکدا ئامادەیی خۆیان نیشان بدەن بەناردنی داواکاری و دەرخستە و دیزاینی مۆڵێکی هاوچەرخ، بەھەمان نەخشە و پێکھاتە و تایبەتمەندییەکانی ماجدی مۆڵ.

هەروەک ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە، دای تەواوبوونی وادەکە، کێبرکێیەکی ئاشکرا لەنێوان داواکارەکاندا دەکرێت و لەلایەن لیژنەیەکی دیاریکراوەوە ھەڵسەنگاندن بۆ پرۆپۆزەڵەکان دەکرێت و گونجاوترینیان دەستنیشان دەکرێت و ئاڕاستەی دەستەی وەبەرھێنان دەکرێت بۆ پەسەندکردن و بڕیاردان لەسەری.



PM:05:29:17/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌