سبەینێ لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە نرخی لیترێک بەنزینی سووپەر و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و لە داهاتووشدا نرخەکە زیاتر دادەبەزێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی  راگەیاند: "لەگەڵ بازرگانانی سووتەمەنی و پاڵاوگەکان و خاوەن وێستگەکان رێککەوتووین لەسەر کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە سبەی شەممە 17-11-2018ـەوە نرخی لیترێک بەنزینی سووپەر و نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت و بە چەند قۆناخێک لە داهاتووش نرخەکە زیاتر دادەبەزێت.

ماوەیەکە لە باشووری کوردستان نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە، لە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانیش ناڕەزایی شۆفێرانی لێکەوتووەتەوە و ئەوان دەڵێن، ئەو نرخەی ئێستا هەیە زۆر گرانە. داواش دەکەن حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین کەمبکاتەوە. 

هەرێمی کوردستان خاوەنی دوو پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزینە کە هەردووکیان تەنیا بەنزینی جۆری نۆرماڵ بەرهەمدەهێنن، ئەو دوو پاڵاوگەیە رۆژانە 5 ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنن.


PM:11:28:16/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌