شاره‌وانى سیته‌ك دواكات بۆ تۆماركردنى باخ و خانوو و ڤێلاكان دیاریده‌كات

سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سیته‌ك له‌باره‌ى تۆماركردنى باخ و خانوو و ڤێلاوه‌ ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات.

له‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ "سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سیته‌ك و به‌شی كشتوكاڵی سیته‌ك ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ (باخ و خانوو و ڤێلا) یان دروست كردووه‌ له‌سنوری شاره‌وانی سیته‌ك و ده‌ره‌وه‌ی سنوری شاره‌وانی و گونده‌كانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سیته‌ك (بێجگه‌ له‌ ناو گوندی سیته‌ك) كه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن له‌ماوه‌ی (یه‌ك مانگدا) له‌به‌رواری (18 / 11 / 2018) تا (18 / 12 / 2018) به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی (باخ و خانوو و ڤێلا) كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ خۆيان به‌رپرسیارده‌بن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی تۆماركردنیان نامێنێ".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "خاوه‌ن موڵك پێویسته‌ (كۆپی پێناسی باری شارستانی + كارتی زانیاری) له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت".


AM:10:43:15/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌