عیراق هەوڵدەدات سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 لە روسیا بكڕێت

دەزگای هەواڵگری ئەمریكا ئاشكرایدەكات: عیراق و 12 وڵاتی تر هەوڵدەدەن سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 لە روسیا بكڕن.

كەناڵی سی ئێن بی سی ئەمریكی لەرێگەی چەند سەرچاوەیەكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكاوە بڵاویكردەوە: سەرباری هەڕەشەكانی ئەمریكا، عیراق و 12 وڵاتی تری جیهان لەهەوڵی ئەوەدان سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 لە روسیا بكڕن. 

كەناڵە ئەمریكییەكە ئاماژەی بەوەكردووە: عیراق و سعودیە و قەتەر و مەغریب و چەند وڵاتێكی عەرەبی تر لەنێو ئەو وڵاتانەن هەوڵی كڕینی ئەو سیستمە بەرگرییە موشەكییەی روسیای دەدەن. 

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی یاسای تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی دوژمنەكانی، ئەمریكا رێگری دەكات لەوڵاتانی جیهانی سێیەم بۆ كڕینی چەكی روسی و بەتایبەتیش سیستمی بەرگریی موشەكی ئێس 300 و  ئێس400 و هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر ئەو وڵاتانانەدا دەدات كە ئەو سیستمە موشەكییە لەروسیا دەكڕن.


AM:10:19:15/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌