ئێران ھێڵی شەمەندەفەر بۆ عێراق رادەکێشێت


ئاژانسی ھەواڵی فارس لە زاری مازیار یەزدانی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھیڵی ئاسنی ئێران رایگەیاندوە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران ئەو کۆمپانیایەی راسپاردووە بۆ گرێدانەوەی ئێران بە عێراقەوە لەرێی ھێڵی شەمەندەفەرەوە لە خاڵی سنووریی شەلەمچەوە بۆ شاری بەسڕە.

ئەو کاربەدەستەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی شەلەمچە-بەسڕە درێژیەکەی ٣٢ کیلۆمەتر دەبێت و پڕۆژەکە بنیادنانی پردێکیش لەخۆ دەگرێت کە درێژیەکەی ٨٠٠ مەتر دەبێت.

تێچووی پردەکەش نزیکەی ٢ھەزار و ٢ سەد ملیار ریاڵی ئێرانیە و ئێران ئەو پڕۆژەیە وەک دیارییەک پێشکەشی عێراق دەکات.


PM:03:52:13/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌