پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ئەمساڵ دەکرێتەوە

خۆئامادەکاریەکان بۆ کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەرێوە نەچوو.

علی بشیر، بەڕێوەبەری کۆمپانگای عیراق التقدم بۆ پێشانگاو کۆنگرەکان بەدواڕۆژی وت" دواى دواخستنى  بۆ ماوەى ساڵێک بە هۆى بارو دوخە نەخوازراوەکانى ناوچەکە کۆمپانیاى عیراق التقدم بۆ پێشانگاو کۆنگرەکان بۆ ئەمساڵیش خولى سێزدەیەمى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى DBX Kurdistan بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆری کۆمپانیاى بیانى و ناخۆیى ساز دەکەین"

وتیشی" بەشداربوانی پێشانگاکە لە چەند ولاتێکى دەورو بەری ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران و میسر و وەکیلەکانی بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی ووڵاتە ئەوروپیەکان بەشدارن جگە لە ئامادە بونى ژمارەیەکى بەرچاو لە کۆمپانیاکانى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى ناوەندى عێراق".

 ڕاشیگەیاند" تائێستا زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا بەشدارن، وە کۆمپانیا بەشدارەکانى ئەم خولەى پێشانگاى نێودەوڵەتى سلێمانى لە بوارەکانى بیناسازى و پەیوەندیەکان و نیشتەجێ بوون و خوراک و ئامێرە قورسەکان و گەلێک بوارى تر ،کە ئەبێتە دەرفەتێکى باش بۆ ئاشنا بوون بە بازرگانان و خاوەنکارانى هەرێمى کوردستان".

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەى ٦ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت لە بەروارى ١١/٢٣ تاکو ١١/٢٨ تشرینى دووەم .


AM:08:32:13/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 742 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌