سعوودیه‌ عێڕاقی رازیكردووه‌ تا نرخی نه‌وت دابه‌زێنێت


وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه‌ له‌دیدارێكدا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوته‌ عێراقییه‌كه‌ی ئه‌نجامیدا، توانیی حكومه‌تی عێڕاق به‌وه‌ رازیی بكات به‌های نه‌وتی خاو دابه‌زێنێت.

عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێڕاق رایگه‌یاند كه‌ له‌ دیداری رۆژی شه‌ممه‌ی نێوان خالد فالح وه‌زیری نه‌وتی سعوودیه‌ و سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێڕاق، ئه‌م دوو وڵاته‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌قامگیر كردنی بازاڕی جیهانیی نه‌وت و رێگریی له‌ زیابوونی به‌های نه‌وت به‌هۆی سزا له‌سه‌ر فرۆشی نه‌وتی ئێران، به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاریی نزیكیان هه‌بێت و عێڕاقیش به‌های نه‌وتی خاوی خۆی دابه‌زێنێت.

جیا له‌مه‌ به‌رپرسانی ئه‌م دوو وڵاته‌ له‌كاتی دیداره‌كه‌دا باسیان له‌ هه‌نارده‌ی كاره‌بای سعوودیه‌ بۆ عێڕاق كردووه‌، پێده‌چێت ئه‌مه‌ش وه‌ك جێگره‌وه‌ی كاره‌بای ئێران خرابێته‌ به‌ر باس كه‌ له‌ ئێستادا رۆژ به‌ رۆژ سزای زیاتر ده‌خرێته‌ سه‌ر تاران.


PM:02:16:11/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌