بانكى ناوه‌ندى عێراق بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تدان به‌ كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى پاره‌دان راده‌گرێت


بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكرايكرد: بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تدان به‌ كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى پاره‌دان له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق راده‌گرێت. 

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه‌ :"بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ مۆڵه‌تدان به‌ كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى پاره‌دان راده‌گرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە :"وه‌ستاندنه‌كه‌ى پاڵپشته‌ به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى بانكى ناوه‌ندى ژماره‌ (1575) له‌ به‌روارى 4 تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌چووه‌، كه‌تیایدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر (راگرتنى مۆڵه‌تدانى نوێ به‌ كۆمپانیاكانى كارتى ئه‌لیكترۆنى تا 31/12/2019)".


PM:07:43:09/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 175 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌