قوباد تاڵەبانی: باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر دەڕوات


 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر دەڕوات و حکوومەتیش وه‌ك هه‌میشه‌ پلانی باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیانی هەیە.

تاڵەبانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دۆمنیك ماس کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر، باسی لە چۆنێتیی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و بەشداریی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق تیایدا و ئەگەرەکانی چۆنێتی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان كرد.

جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، گرنگیی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه‌ "بەتایبەتی کە ئێستا باری ئابووریی هه‌رێم بەرەو باشتر دەڕوات".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌"حکوومەتیش وه‌ك هه‌میشه‌ پلانی باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیانی هەیە و لەمبارەیەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی حکوومەت كرد کە کاریگەرییان لەسەر گەشەکردنی زیاتری ئابووریی هەرێمی کوردستان هەبووە".


PM:04:33:09/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌