عەبدولمەهدی: نەوت بەتەنیا بەشناكات

عادل عەبدولمەهدی ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت بەتەنیا بەشی گەشەپێدان ناكات و عێراق خاوەنی دەیان سەرچاوە بۆ هەستانەوەی ئابورییەكەی.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی چاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك لەئەكادیمی و میدیاكاران ڕایگەیاند: قەیرانی عێراق ئیدارییە نەك دارایی  و پێویستە بایەخ بەدەستپێشخەریی لەسەر ئاستی كۆمەڵگای بدرێت،  بۆ ئەوەش پشت بەكەرتی تایبەت دەبەستێت.  

عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشداوە: داهاتی نەوت بەتەنیا بەشی گەشەپێدان ناكات و عێراق دەیان سەرچاوەی هەستانەوە و پێشخستنی دۆخی ئابوری هەیە. 


PM:06:28:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌