باڵوێزی ئیسپانیا سەردانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی دەکات

بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی‌و ئابوورییەکان، باڵوێزی گشتی ئیسپانیا لە  عێراق سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە "خوان خۆسێ ئیسکۆبار" باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق و کۆبونەوە.

سیروان محەمەد له‌کۆبونەوەكه‌دا ڕایگەیاند ''داواکارین هانی  کۆمپانیا ئیسپانیاکان بدەن  بۆ ئەوەی سەردانی کوردستان بکەن و لێرە وەبەرهێنان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەمن و ئاسایش کوردستان سەقامگیرە، و خاک و سروشتی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کەرەسەتەی خاوی پیشەسازی''.

ڕاشیگەیاند ''هیوادارین پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیسپانیا بەرەو باشتر بڕوات و گەشەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و بازرگانان و خاوەنکارانی هەردوولا کاری بازرگانی هاوبەش بکەن''.

لای خۆشیەوە خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق رایگەیاند ''لە کوردستان سەقامگیری تەواو هەیە و هەلی وەبەرهێنان زۆر لەبارە و پێمان وایە لە داهاتوودا کوردستان دەبێتە سەنتەرێکی بارزگانی گرنگ لە عێراق بۆیە بەدڵنیایەوە هانی بازرگانان و کۆمپانیا ئیسپانیەکان دەدەین لە کوردستان وەبەرهێنان بکەن''.

باڵوێزی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەشدا ئەمە یەکەمین سەردانیانە بۆ شاری سلێمانی و بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەیاوەری چەندین کۆمپانیا و خاوەنکاری ئیسپانی سەردانی شاری سلێمانی دەکەنەوە و لە ساڵی ٢٠١٩شدا لەسلیمانی چەندین چالاکی کلتوری رێکدەخەن''.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا سەرۆکی ژوور داوایی کرد کۆمپانیا ئیسپانیەکان بەشداری بکەن لە پیشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانیدا کە لە داهاتوێکی نزیکدا لە سلێمانی رێکدەخرێت، بۆ ئەوەی بازرگانانی هەردولا هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر بکەن.


PM:03:25:07/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌