ئه‌مریكا به‌نده‌رێكی ئێران له‌سزاكان ده‌به‌خشێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: له‌پێناو كۆمه‌ككردن به‌ گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌فغانستان، وڵاته‌كه‌ی به‌نده‌ری چابه‌هار له‌ئێران له‌ سزاكان ده‌به‌خشێت.

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكردووه‌، به‌ڵام واشنتۆن به‌نده‌ری چابه‌هار له‌ باشووری ئێران ده‌به‌خشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و به‌نده‌ره‌وه‌ كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك بگات به‌ ئه‌فغانستان و یارمه‌تی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ بدرێت.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌  كۆسپ له‌سه‌ر دروستكردنی هێڵی ئاسنی نێوان به‌نده‌ری چابه‌هار له‌ ئێران بۆ ئه‌فغانستان دروست نه‌بێت و ئه‌فغانستان بتوانێت له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری چابه‌هاره‌وه‌ ده‌ستی به‌ پێداویستییه‌كانی بگات.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها بۆ كۆمه‌ك كردنه‌ به‌ گه‌شه‌ی ئابووری له‌ ئه‌فغانستان.


AM:10:54:07/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌