"عێراق به‌شێك نییه‌ له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی"


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ سزا سه‌پێندراوه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا به‌خشراوه‌، چونكه‌ بێ لایه‌ن بووه‌ له‌ ململانێیەكانی ناوچه‌كه‌دا.

له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا له‌ به‌غدا، عه‌بدولمه‌هدی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ستبوون یان په‌یوه‌ستنه‌بوونی به‌و سزایانه‌ی کە ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی وتی: "عێراق به‌شێك نییه‌ له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندوویه‌تی، چونكه‌ له‌ ململانێی هه‌رێمیدا لایه‌نگر نییه‌".

عه‌بدولمه‌هدی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ناوی ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كردووه‌ كه‌ هێشتا ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه‌ و هه‌ڵنه‌بژێردراون و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ به‌پشتیوانی په‌رله‌مان له‌ كورترین ماوه‌دا ئه‌و وه‌زیرانه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن، به‌ڵام زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌.



AM:10:44:07/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 57 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌