کۆمەڵەی سویفت پابەندی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران دەبێت


کۆمەڵەی سویفت (SWIFT:Society for Worldwide Interbank Financial Telecommunication) کە لەسەر ئاستی جیهان گواستنەوەی ئەلیکترۆنیی پارە لە نێوان بانکەکاندا رێکدەخات، ئاشکرایکرد پابەندی سزاکانی ئەمریکایە لەسەر ئێران و دەستڕاگەیشتنی ژمارەیەک لە بانکەکانی ئەو وڵاتەیان بە سیستمەکەیان هەڵپەساردووە.

لەدوای سەرلەنوێ سەپاندنەوەی ئەو سزایانەی لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەسەر ئێران هەڵگیرابوون لە لایەن ئەمریکاوە، کۆمەڵەی سویفت کە ناوەندەکەی لە بەلجیکایە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەیدا کۆمەڵەی سویفت ئاماژەی بەوەکردووە ئەوان لە سیستمی دارایی جیهاندا بێلایەنانە دەستەبەری خزمەتگوزارییەکان دەکەن و رایگەیاندووە "سویفت دەستڕاگەیشتنی ژمارەیەک لە بانکەکانی ئێران-یان بە سیستمەکەیان هەڵپەساردووە".

باس لەوەشکراوە ئەو رێکارە لە پێناو یەکپارچەیی و سەقامگیریی سیستمی دارایی جیهاندا گیراوەتە بەر.




PM:02:20:06/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 54 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌