نرخى گۆشت هەرزان دەبێت

نرخى گۆشت له‌ ١٦ هه‌زاره‌وه‌ بوو به‌ ١٤ هه‌زار دینار و به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى بازرگانیش ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر فرۆشگاكان پابه‌ندى ئه‌م نرخه‌ نه‌بن سزاده‌درێن.

سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانى بە ئاڕاسته‌ی ڕایگه‌یاند: دواى كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌ دیوانى قائیم قامیه‌ت بڕیاردرا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی گۆشت له‌ ١٦ هه‌زاره‌وه‌ بۆ ١٤ هه‌زار دینار بۆ هه‌ردوو جۆره‌كه‌ى گۆشتى كار و به‌رخ له‌گه‌ڵ گۆشتى قیمه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ جێ به‌جێ كراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م گۆشتفرۆشه‌كان.

وتیشى: هه‌رسه‌رپێچیه‌ك بكه‌ن له‌نرخدا ئه‌وه‌ ڕێكارى یاسایى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و سزاى یاساییان ده‌ده‌ین ، له‌ ئێستاشدا ڕاپۆرتمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ هاوكات لیژنەکانەکانمان بەبەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و ھەر سەرپێچیەک ھەبێ تۆماری دەکەن، داوا لە ھاوڵاتیانیش ده‌كه‌م ھاوکارمان بن بۆ ئەوەی نرخەکان جێگیر بێت.

جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كه‌متر له‌ ١٤ هه‌زار بیفرۆشێت جێگاى ده‌ستخۆشیه‌ به‌مه‌رجێك گۆشته‌كه‌ى ته‌ندروست بێت .



PM:02:03:05/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 201 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌