سبەینێ‌ سزادانی ئێران دەست پێدەكات، روسیا هاریكاری تاران دەكات


بڕیارە سبەینێ‌ دووشەممە سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران كاراتر بكرێت، بەڵام روسیا بەڵێنی بە ئێران داوە هاریكاری بكات لە پرسی فرۆشتنی نەوتەكەی.

(ئەلێكساندەر نۆڤاك) وەزیری وزەی روسیا بۆ رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز) رایگەیاندووە، مۆسكۆ پەرە بەبازرگانی كردنی نەوتی دەدات لەگەڵ ئێران، ئاشكراشی كرد ڕێكەوتنێكیان مۆركردووە كە ئێران نەوتیان پێبدات و ئەوانیش كەل و پەلی پێبدەن.

ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە هەفتەی ئاییندە ڕێككەوتنەكەیان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوەش لەدەمێكدایە كە هەفتەی رابردوو ئەمریكا هۆشداری لە بازرگانی كردنێكی لەم جۆرەدا بوو.

چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ‌ كەرتی نەوت و حەواڵەكانی دراو بەر ئەو سزایەی ئەمریكا بكەون و پێشبینیش دەكرێت دۆخێكی ئابووری سەخت یەخەی ئەو وڵاتە بگرێت.


AM:10:44:04/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌