كاردانه‌وه‌ی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر سزا سه‌پاندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ر ئێراندا

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا نیگه‌رانی قوڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌ بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره‌ سزا سه‌پاندن به‌ سه‌ر ئێراندا. 

نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ئه‌منی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا فێدێریکا مۆگێرینی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا جان ئێف لۆدێریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هیكۆ ماس و وه‌زیرانی به‌رگری فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ سه‌رله‌نوێ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا كه‌ له‌ میانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ٢٠١٥ هه‌ڵگیرابوون. 

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و نیگه‌رانی قوڵی خۆیان ده‌ربڕیووه‌ به‌ بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان به‌ سه‌ر ئێراندا. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بنه‌مای كاری داماڵینی جیهان له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران داندراوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئاسایشی ئه‌ورووپا، ناوچه‌كه‌ و هه‌موو جیهان ئێجگار گرنگه‌. 

له‌ كاتێكدا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا تیشكیان خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامی هه‌بووه‌، به‌بیریشی هێناوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ١٢ راپۆرتی جیاوازدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ ئێران پابه‌ندبووه‌ به‌ به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌. 

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ چاوه‌ڕوانی بنه‌ڕه‌تییان له‌ ئێران ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ پابه‌ندبوون به‌ به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه. 


PM:03:44:03/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌