گرانبەهاترین پارچە شوێنەواری ئاشووری لە عێراق دزرا و بەئاشکرا فرۆشرا


دوای ئەوەی گرانبەهاترین پارچە شوێنەواری ئاشووری لە عێراق دزرا، لە خانەیەكی مەزادی نیویۆرك بەبەرچاوی جیهانەوە بەبڕی 35 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.

فرۆشتنەوەی پارچە شوێنەوارێكی عێراقی كە بریتیە لە دیوارێكی تابلۆیی ئاشوورییەكان و مێژووەكەی بۆ سێ هەزار ساڵ دەگەڕێتەوە، ناڕەزاییەكی گەورەی لەلایەن هاووڵاتیانی عێراق لێ كەوتووەتەوە و تۆرە كۆمەڵایەتییەكانی تژی كردووە.

خانەی "كریستی" بۆ مەزادی شوێنەوار لە نیویۆرك، شوێنەوارێكی عێراقی كە مێژووەكەی بۆ پادشا ئاشوور ناسر بالسانی دەگەڕێتەوە، بەبڕی 35 ملیۆن و 900 هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشت.

تا پێش ساڵی 2003 و داگیركردنی عێراق لەلایەن سوپای ئەمریكاوە، ئەم پارچە شوێنەوارە ئاشووریە لە كۆشكی پادشایەتی لە بەغدا نمایش كرابوو.

لەمبارەیەوە رۆژنامەی "دەیلی تەلیگراف"ی بەریتانی لە زاری ماكس بێرنهایمەر سەرۆكی بەشی شوێنەواری نێودەوڵەتی لە خانەی "كریستی" گواستەوە كە ئەم پارچە شوێنەوارە ئاشوورییە لە جوانترین و نایابترین ئەو شوێنەوارانەی جیهانە كە لە ماوەی نەوەیەكدا لە مەزادەكانی ئەمریكادا نمایش كرابێت.


PM:04:30:02/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌