لە سلێمانی په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ره‌فیق حیلمی لاده‌درێت

          
له‌ سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رۆشنگه‌ر ره‌فیق حیلمی رێكده‌خرێت.

بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4-11-2018 سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌ شه‌قامی سالم، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نووسه‌ر و رۆشنگه‌ری ره‌فیق حیلمی لابدرێت.

ره‌فیق حیلمی، له‌ساڵی 1898 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ كه‌ركوك و سلێمانی و ئاماده‌یی له‌به‌غدا ته‌واوكردووه‌، په‌یمانگا ی ئه‌ندازه‌ی له‌ئیسته‌نبوڵ ته‌واو كردووه‌، له‌ساڵی 1920 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ باشووری كوردستان، له‌ساڵی 1922 كاتێك شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ دووه‌مجار حكومه‌تی راگه‌یاند ره‌فیق حیلمی كرده‌ راوێژكاری رامیاری خۆی و له‌ 4-8-1960 كۆچی دوایی كردووه‌.


PM:04:43:01/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌